AM:10:08:10/11/2025
1080 جار خوێندراوەتەوە
کەشوهەوای رۆژی هەڵبژاردن زۆر گونجاوە و کەشناسی هەرێم دەڵێت، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت پلەکانی گەرما لە ناوچە شاخاوییەکان فێنکتر دەبێت و گەرمیانیش هەروا بەگەرمی دەمێنێتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٠ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە ئێوارەدا و لە ناوچە شاخاوییەکان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، پلەی گەرماش تاڕادەیەک وەکوو دوێنێ دەبێت و گۆڕانکاری زۆری بەسەردانایەت.
سەبارەت بە
کەشوهەوای سبەی سێشەممەش ئاماژەی بەوەکردووە، ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری
تەواو دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان تەواو فێنک دەبێت و پلەی گەرما دوو بۆ سێ پلەی
دیکە نزم دەبێتەوە، بەڵام لە گەرمیان هەر گەرمە و لە ٣٤ پلە نایەتە خوارەوە.
بەرزترین
پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: ٢٨
پلەی سیلیزی
سلێمانی: ٢٧
پلەی سیلیزی
دهۆک: ٢٨ پلەی
سیلیزی
زاخۆ: ٢٩ پلەی
سیلیزی
کەرکوک: ٣١
پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: ٢٨
پلەی سیلیزی
سۆران: ٢٧ پلەی
سیلیزی
حاجی ئۆمەران: ١٩
پلەی سیلیزی
گەرمیان: ٣٣
پلەی سیلیزی