AM:09:03:10/11/2025
964 جار خوێندراوەتەوە
بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنی هەرێم لە کۆمسیۆنی عێراق دەڵێت، هیچ کەسێک تەنانەت کارمەندانی کۆمسیۆنیش نازانن دەنگدەر دەنگی بە کێ داوە. وتەبێژی كۆمسیۆنیش وتی، ژماردنی دەستی دەنگەكان و ئەلیكترۆنییەكان بۆ دەنگدانی تایبەت تەواو بووە و هاوتای یەكن .
ئەمڕۆ دووشەممە ١٠ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق وتی، پرۆسەی ژماردنەوەی دەستی دەنگەکان و ئەلیکترۆنی بۆ دەنگدانی تایبەت تەواو بووە و یەکسانى تەواوى دەرخستووە.
هاوکات نەبەرد عومەر، بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنی هەرێم لە کۆمسیۆنی
هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئێن ئاڕ تی وت، هیچ کەسێک تەنانەت کارمەندانی کۆمسیۆنیش
نازانن دەنگدەر دەنگی بە کێ داوە.
ئاماژەی
بەوەشکرد، هەڵبژاردنی دەنگدانی تایبەت بەشێوەیەکی زۆر باش و سەردەمییانە بەڕێوەچوو
و رێژەی بەشداریکردن لە هەرێم ٩٨٪ بووە.