سەردێڕ:

نەوەی نوێ: سبەی رۆژی تۆڵەی هاوڵاتییانە؛ بە دەنگەکانیان هەموو شت یەکلادەکەنەوە

AM:08:41:10/11/2025

1120 جار خوێندراوەتەوە

پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بەڕێوەچوو و بەپێی ئەنجامە بەراییەکان دەنگەکانی پارتی و یەکێتی زۆر کەمیانکردووە و کەمتر لە نیوەی دەنگەکانیان هێناوە، نەوەی نوێش رایگەیاند، سبەی رۆژی تۆڵەی هاوڵاتیانە و دوایین دەرفەتە بۆ ئەوەی هاوڵاتیان ئەم دۆخە خراپەی ژیانیان بگۆڕن و کۆتایی بەم ستەمە زۆر و بێڕێزییەی دەسەڵات بهێنن.


سبەی ١١ـی ١١، رۆژی دەنگدانی گشتییە و رۆژی تۆڵەکردنەوەی هاوڵاتییانە لە دەسەڵاتدارانی پارتی و یەکێتی و هاوڵاتییان هەموو شتێک یەکلاییدەکەنەوە.
دوێنێ بە بەشداریی هێزە ئەمنیەکان پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بەڕێوەچوو، هەرچەندە ژمارەی دەنگدەری تایبەت ئەمجارە زیاتر بوو، بەڵام تەنانەت لەناو هێزە ئەمنیەکانیشدا پارتی و یەکێتی دەنگەکانیان کەمی کردووە، لە کۆی ٢٨٥ هەزار دەنگدەر زیاتر لە ١٥٠ هەزار هێزی ئەمنیی دەنگیان نەداوە بە دەسەڵات کە ئەمەش لە نیوە زیاتری دەنگی هێزە ئەمنییەکان دەکات.

هاوکات جوڵانەوەی نەوەی نوێش لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سبەی رۆژی تۆڵەی هاوڵاتیانە و چوار ملیۆن هاوڵاتی مافی دەنگدانیان هەیە زۆر گرنگە لەو رۆژەدا هاوڵاتیان ئەم دەرفە مێژووییە لەدەست نەدەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، سبەینێ ١١ـی ١١، رۆژی تۆڵەی هاوڵاتیانە و دوایین دەرفەتە بۆ ئەوەی هاوڵاتیان ئەم دۆخە خراپەی ژیانیان بگۆڕن و کۆتایی بەم ستەمە زۆر و بێڕێزییەی دەسەڵات بهێنن.


 













گەلەری