PM:08:42:09/11/2025
1412 جار خوێندراوەتەوە
پسوڵەی خۆراکی سلێمانی لەبارەی خۆتۆمارکردن لە فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراک هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە و دەڵێت، سبەینێوە و بۆماوەی ١٠ رۆژ نوێکردنەوە (تحدیثات) دەکرێتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٩ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتیی رێکخستنی پسوڵەی خۆراکی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە کاتژمێر ١٠ـی بەیانیی سبەینێوە و بۆماوەی ١٠ رۆژ نوێکردنەوە (تحدیثات) دەکرێتەوە.
بەپێی
راگەیەندراوەکە ئەو هاوڵاتییانەی کە بە گەشتیار یان بە نوێکردنەوە خۆیان ناساندووە
دەتوانن خۆتان جارێکی دیکە بناسێننەوە بەپێی ناسنامە و کارەکانتان سووندمەند
بن لەو ماوەیەی کە دیاریکراوە بۆتان.
دەشڵێت، پێویست
ناکات سەردانی فەرمانگە بکەن هەر لە ماڵەکانی خۆتان دەتوانن لەڕێگای ئەپەکەوە
کارەکانتان جێبەجێبکەن.