سەردێڕ:

کۆچی بەلێشاوی گەنجانی راپەڕین بۆ دەرەوەی وڵات باڵانسی رەگەزیی لاسەنگ کردووە

PM:11:58:25/10/2025

372 جار خوێندراوەتەوە

کۆچی بەلێشاوی گەنجانی راپەڕین بۆ دەرەوەی وڵات، باڵانسی رەگەزیی لە سنورەکەلاسەنگ کردووە، بەجۆرێک لە زۆربەی ناوەندەکانی خوێندن رێژەی کچان نزیکەی دوو ئەوەندەی کوڕانە و رێژەکەش ساڵ بۆ ساڵ کەمتر دەبێتەوە.


کۆچی بەلێشاوی گەنجانی راپەڕین بۆ دەرەوەی وڵات باڵانسی رەگەزیی لاسەنگ کردووە و لە زۆربەی زانکۆ و پەیمانگاکان لە راپەڕین رێژەی کچان نزیکەی دوو ئەوەندەی کوڕانە.

دەرچوویەکی زانکۆش بۆ ئێن ئاڕ تی باسی لەوەشکرد، بەشەکەی ئیمە ٥٠ خویندکار بووین تەنها پێنج کەس کور بوون هەمویان کچ بوون و تا چوار ساڵەکەمان تەواو کرد ئەوانیش کۆچیان کرد.

خوێندکارێکیش دەڵێت، لە زۆربەی ناوەندەکانی خوێندن لە سنوورەکە رێژەی کچان نزیکەی دوو ئەوەندەی کوڕانە، گەنجانی سنوورەکەش باس لە مەترسییەکانی ئەم جیاوازیە گەورە دەکەن بۆ داهاتوو، دەشڵێن ئاوا بڕوات زۆرترین کچ دەمێنێتەوە و هاوسەرگیری ناکات.

خراپی ئیدارەدانی یەکیتی و پارتی و نەبوونی هەلیکار بە هۆکار دەزاندرێت بۆ کۆچی گەنجان، ئەگەر کۆچیش بەردەوامبیت کاریگەری خراپی لەسەر کۆمەڵگا دەبێت هەم لە رووی گەشەی دانیشتوان و کەم بوونی هێزی کار و دەیانی تر.

بەکر عەلی، سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرەگەڕاوەکانی ئەوروپاش رایگەیاند، بەگویرەی ئامارەکان لە ساڵی ٢٠١٤ـەوە تاکو ئیستا نزیکەی ٢٠٠ هەزار گەنجی کورد بەرەو وڵاتانی ئەوروپا کۆچیان کردووە و لەو رێژەیە پشکی شێر بەر دەڤەری راپەڕین دەکەوێت













گەلەری