سەردێڕ:

کۆمسیۆن: زیاتر لە ٢٣ ملیۆن لاپەڕەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنەکان ئامادەکراون

PM:12:32:25/10/2025

2308 جار خوێندراوەتەوە

جێگری وتەبێژی کۆمسیۆن دەڵێت، پەڕەکانی دەنگدان بە جۆرێک چاپکراون کە نەتوانرێت کۆپی بکرێن و لە رێی وێنە و هێمای تایبەتەوە بە ئامێرەکانی کۆمسیۆن دەناسرێنەوە، دەشڵێت، زیاتر لە ٢٣ ملیۆن لاپەڕەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنەکان ئامادەکراون.


ئەمڕۆ شەممە ٢٥ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، نیبراس ئەبو سودە، جێگری وتەبێژی کۆمسیۆن بە ئاژانسی فەرمی وڵاتەکەی وتووە، ژمارەی لاپەڕەکانی دەنگدان کە بۆ دەنگدەرانی گشتی تەرخانکراوە گەیشتووەتە ٢٢ ملیۆن و ٤٦ هەزار و ٢٠٠ کارت و هەروەها یەک ملیۆن و ٥٠٩ هەزار و ٣٠٠ پەڕەش تایبەت بە هەڵبژاردنی تایبەت تەرخانکراون.

روونیشیکردەوە، لاپەڕەکانی دەنگدان لە چەند تایبەتمەندییەک پێکهاتوون، لەوانەش نیشانە و هێمای شاراوە و رەنگی تایبەت کە تەنها بە ئامێری تایبەت بە دەنگدان دەتوانرێت ببینرێت و بناسرێتەوە، هاوشێوەی ئەو وێنە و هێمایانەی کە لە دراوەکاندا هەن، ئەو تایبەتمەندییانەش رێگری دەکەن لەوەی کە لاپەڕەکان کۆپی بکرێن.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو لاپەڕانە دوای کۆتاییهاتنی دەنگدان و پرۆسەی هەڵبژاردنەوە، دەژماردرێن و ریزدەکرێن و دواتر کۆدەکرێنەوە، هەروەها لە ئەرشیفی کۆمسیۆندا هەڵدەگیرێن، تەنها لەکاتی پێویستیدا رێگە بە دەستگەیشتنیان دەدرێت.













گەلەری