سەردێڕ:

هەڵبژاردن

AM:08:32:24/10/2025
384 جار خوێندراوەتەوە
شاخەوان ئەحمەد
+ -

وەكو ئاشكرایە و لە سەروبەندی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراقین و دەبینین و دەبیستین چییە و چۆن دەگوزەرێت.
چۆن بانگەشە ئیدیعا دەكرێت لە عێراق، هەركەس و لایەن و حزبێك هاتونەتە سەرشەقام و تەلەفزیۆن و سۆشیال میدیا و راگەیاندنەكانیان بەگشتی بەخۆیانەوە سەرقاڵکردووە بە بەڵێنی گەورەگەورە و قسەی زڵ و یەكتری لەكەداركردن و دەستبردن بۆشەخسیەتی یەكتر و مەلەفهەڵدانەوەی یەكتر.

ئەمانە ئیش و كاری بەربژێر و لایەن حزبەكانە لەماوەی بانگەشەی هەڵبژاردندا لە عێراق، بەڵام كێشەكە ئەوەیە كە دەبینن و بینوشمانە هەركەسە و لایەنێك سەربكەوێت و بدۆڕێت، میلەتی بەش مەینەت هەرباری خۆی بەكۆڵی خۆیەوەیە هیچ شتێك لە بەرژەوەندی هاوڵاتیان ناگۆڕێت، جا كەوابوو ئیترهەڵبژاردن بۆچی بكرێت بۆچی ئومێدی لەسەرهەچنین یان بۆچی سیاسەتمەداران و بیرمەندان بۆچی نایانەوێت لەئەساسەوە سیستمەكە بگۆڕن، ئەگەرهەر لە بەرژەوەندی ئەوان نییە و لە زەرەری میلەت نییە یان هەڵبژاردن تەنها بۆئەوەیە نەوەكانمان نەوەكانیان هەڵبژێرنەوە و بیانكەنەوە بە دەمڕاست و نوێنەرمان لە پەڕلەمان و لە دنیای دەرەوە، هەروەكو چۆن باوباپیرمان باوباپیریانی هەڵبژارد ئەگەرهەڵبژاردن هیچ گۆڕانكاریەك دروست نەكات تەنها بۆ شەعیەتدانەوە بەوان بەیاسایی ماڵ و سامانی ئەو وڵاتە بخۆن و بدزن.

كەوایە پێویستە سیستمە لە بناغەوە بگۆڕدرێت و گۆڕانكاری ریشەی تێدابكرێت و دەسەڵات لە حیزب و شەخس بسەنرێتەوە و ببێتە دەسەڵاتی گەڵ و بەسیستەم كردنی دەسەڵات و متمانە بگەڕێندرێتەوە بۆ میللەت و خەڵكی بتوانن بڕیار لەسەر چارەنوسی خۆیان بدەن و ئازادانە نوێنەری راستەقینەی خۆیان هەڵبژێرن، ئەمەش بەوەدەكرێت كە كاربەدەست و وەزیر و مدیر و پەرلەمانتار و سەرۆكی حكومەت لە پاش تەواوبوونی ماوەی دەسەڵاتیان بگەڕێنەوە سەركار و پیشەی پێشووی خۆیان، وەكو كارمەندێك دەسەڵات وەربگرن و نەك بەوشێوە پاشاگەردانیەی لە كوردستان وعێراقدا هەیە و بودجە و مووچەیەكی زەبەلاحیان بۆتەرخانكراوە و چەندین ئیمتیازی تری وەكو خوێندنی تایبەت بۆ منداڵەكانیان و فیزەی گەشتیاری لەسەرحسابی داهاتی گشتی


 

گەلەری