AM:08:38:24/10/2025
28928 جار خوێندراوەتەوە
دوێنێ بەهای کانزا زەردەکە نزیکەی ٥٠ دۆلار دابەزی و دواتر کەمێک بەرزبووەوە، ئەمڕۆ بە چوار هەزار و ١١١ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ٨٤٩ هەزار دینارە.
ئەمڕۆ هەینی ٢٤ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بە چوار هەزار و ١١١ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی ٢٠ دۆلار بەرزبووەوە.
هاوکات، نرخی زیویش لە نزمبووەوەدایە و ئۆنسەیەک لەو کانزایە بە ٤٨ دۆلار و ٥٩ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
ئابووریناسان
هۆکاری سەرەکی گۆڕانکاری لە نرخی زێڕ دەگەڕێننەوە بۆ گرژییە بازرگانییەکانی نێوان
ئەمریکا و چین و چاوەڕوانییەکان بۆ کەمکردنەوەی سوودی بانکی لە ئەمریکا.