PM:07:15:24/10/2025
25584 جار خوێندراوەتەوە
ئێوارەی ئەمڕۆ لە فولکەی مامەڕیشە لە سلێمانی، ئۆتۆمبێلێک لە خێزانێکی داوە و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە و حەوت کەسیش برینداربوو.
ئەمڕۆ ٢٤ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، رووداوەكە لەنێوان ماتۆڕێکی سێ تای و ئوتومبێلێكدا بووە و هاووڵاتییەك گیانی لەدەستداوە لە رەگەزی نێرە و حەوت برینداریش هەیە.
بەپێێ زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، ماتۆڕە سێ تاییەکە هەشت سەرنشینی تێدابووە ، کە کەسێکیان گیانی لەدەستداوە و رەگەزی نێر بوو.
سەبارەت بە سەرنشینەکانی تری ماتۆڕە سێ تاییەکە، تەواویان بریندارن کە ژمارەیان حەوت کەسە و دووانیان پیاون و سیانیان منداڵن و دوانیشیان ئافرەتن و بریندارەکانیش بارودۆخیان ناجێگیرە.
هەروەها شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە تەمەنی لە نێوان ١٢ بۆ ١٣ ساڵ بووە.