هەڕەشە شەش مانگیەکەی ترەمپ و
گریمانەیەک!
AM:11:05:25/10/2025
576 جار خوێندراوەتەوە
بەهرۆز رەئوف
+
-
دنیای سیاسەت، دروست
لەم کاتەدا کە سەردەمی کاپیتاڵیزمە، بەتایبەتتر لە سەردەمی حوکمڕانی دۆناڵد ترەمپی
سەرۆکی ئەمریکا، هێندە ورد نەڕوانیت و بەدیقەت نەبیت، تێدەکەویت و هەست بە شتە
شاراوەکانی ئەو دونیایە ناکەیت.
کاتێک دۆناڵد
ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشە دەکات و بە ڕوسیا دەڵێت شەش مانگی تر دەتانبینمەوە کە
کاریگەری سزا نوێیەکانمان چی دەبن و ئەنجامیان چی دەبێت لەسەرتان، ئەبێت تەواو
وردبیت و بەگومان بیت کە گریمانەی ئەوەمان هەبێت، ئەبێت ئەم هەڕەشانەی ترەمپ
بەپێچەوانەوە بخوێنینەوە.
جوڵەو
تەماعەکانی ترەمپ پێش ئەوەی پێمان وابێت، سزا نوێیەکانی بۆ سەر کۆمپانیا روسیەکان،
ئامانج لێی ئەو وڵاتەبێت، ئەبێت گریمانەی ئەوە بکەین، ئامانجێکی شاراوەتر ببینین
ئەویش دەست وڵاکردنی ڕووسیایە، بە سەفقەیەک کە ئامانجەکانی خۆی لە داگیرکردنی خاکی
ئۆکراین بەتەواوی بهێنێنتەدی لەماوەی ئەو شەش مانگەدا.
چونکە
گریمانەیەکی وەها ئەگەری دوورخستنەوەی ڕووسیا لە چین گرەنتی دەکات و دەتوانرێت وەک
ئەمریکا ڕێگربێت لە باڵادەستی چین لە دروسترکردن و تەواوکردنی ئامانجە
زەبەلاحەکانی بەو خێراییە، لە بوارەکانی ئابوری و بلۆکە نوێیەکەی تری جیهان کە لە حاڵەتی
ژانگرتندایە، بۆ لەدایک بوون دوابخات.
وەلێ ئەمریکا
لەوەها هەنگاوێکدا دەتوانێت زیاتر گوشار لەوڵاتانی ڕۆژئاوایی بکات، پشتی پێببەستن
و بیر لەوە نەکەنەوە یەکێتیەکی تۆکمەی وەها
دروست بکەن، کە ببێتە هۆی بێ منەتیەکی سنوردار بەوڵاتەکەی.
بۆیە
براگماتێکی نوێ ئەوە دەخوازێت،کە یارییەکان هێندە ئاڵۆزبن،پەی بردیش پێیان بەهەمان
شێوە ئاڵۆزبن.