PM:05:46:24/10/2025
11632 جار خوێندراوەتەوە
به‌بڕیاری سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بۆ له‌مه‌ودوا له‌بری كه‌فیل ته‌نیا به به‌ڵێننامه‌یه‌كی دڵنیایی قه‌رزی خانوبه‌ره ده‌درێته فه‌رمانبه‌ران.
ئه‌مرۆهه‌ینی ٢٤ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق، رێنمای ئاراسته‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد بۆ ئه‌وه‌ی میكانیزمه‌كانی پێدانی قه‌رزی خانوبه‌ره بۆ فه‌رمانبه‌ران كارئاسانی تێدا بكرێت و له‌بری كه‌فیل له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌ره‌وه به‌ڵێننامه‌یه‌كی دڵنیایی ده‌دات.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی
نوسینگه‌ی سودانی لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەت بۆ فراوانکردنی دەرفەتی
خاوەندارێتی خانوو بۆ هاووڵاتیان و چالاککردنی دەستپێشخەرییە نیشتمانییەکان بۆ
پاڵپشتیکردنی چینی مامناوەند و کەمداهات و هاندانی سووڕی ئابووری لە کەرتی
بیناسازی و بیمەدا، سەرۆکوەزیرانی ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندیدارەکانی کرد کە
ڕێوشوێنی پێویست بگرنەبەر بۆ جێبەجێکردنی ئەو پێشنیازە بۆ ئاسانکردنی
میکانیزمەکانی قەرزکردنی خانووبەرە بۆ فەرمانبەرانی حکومەت.
ئەم پێشنیازە لەلایەن
تیمێکی هاوبەشی دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و بانکی ناوەندی عێراق و
دیوانی بیمە و نوێنەری بانکە حکومی و ئەهلییەکانەوە ئامادەکراوە.