دوای بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخەکەی، ئەمڕۆ نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بەروارد بە دوێنێ ٥٠ دۆلار دابەزی و نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ٨٣٨ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٣ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بە چوار هەزار و ٨٥ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی ٥٠ دۆلار دابەزی، نرخی زیویش لە نزمبووەوەدایە و ئۆنسەیەک لەو کانزایە بە ٤٨ دۆلار و ٦٧ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
ئابووریناسان هۆکاری سەرەکی گۆڕانکاری لە نرخی
زێڕ دەگەڕێننەوە بۆ گرژییە بازرگانییەکانی نێوان ئەمریکا و چین و چاوەڕوانییەکان
بۆ کەمکردنەوەی سوودی بانکی لە ئەمریکا.
لە بازاڕەکانی هەرێمیش بەهای زێڕ بەم شێوەیە:
زێڕی عەیارە ١٨ بە ٧١٧
هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢١ بە ٨٣٨
هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٨٧٨
هەزار دینارە