سەردێڕ:

بەهای زێڕ ناجێگیرە؛ بە چەند مامەڵەی پێوەدەکرێت؟

AM:08:43:25/10/2025

16892 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی بەهای کانزا زەردەکە نزیکەی ٥٠ دۆلار دابەزی و دواتر کەمێک بەرزبووەوە، ئەمڕۆ بە چوار هەزار و ١١٣ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ٨٤٩ هەزار دینارە.


ئەمڕۆ شەممە ٢٥ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بە چوار هەزار و ١١٣ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی دوو دۆلار بەرزبووەوە.

هاوکات، نرخی زیویش نزمبووەوە و ئۆنسەیەک لەو کانزایە بە ٤٨ دۆلار و ٦ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

ئابووریناسان هۆکاری سەرەکی گۆڕانکاری لە نرخی زێڕ دەگەڕێننەوە بۆ گرژییە بازرگانییەکانی نێوان ئەمریکا و چین و چاوەڕوانییەکان بۆ کەمکردنەوەی سوودی بانکی لە ئەمریکا.

لە بازاڕەکانی هەرێمیش بەهای زێڕ بەم شێوەیە:

زێڕی عەیارە ١٨ بە ٧٢٨ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢١ بە ٨٤٩ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٨٨٩ هەزار دینارە

 













گەلەری