سەردێڕ:

دوایین زانیاری لەسەر وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت

AM:10:15:22/10/2025

32432 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی هەرێم وتی، ١٢٠ ملیار دیناری داهاتی نانەوتییان بۆ مانگی هەشت رادەستی بەغدا کرد، چاوگێکیش بە ئێن ئاڕ تی وت، تاوەکو کۆتایی هەفتە یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆرانی هەرێم خەرج دەکرێت.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، چاوگێکی باڵا لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە ئێن ئاڕ تی وت، کە ١٢٠ ملیارەکە گەشتە دەستیان و چەند رێکارێکی کارگێڕی ئەنجام دەدرێت و دواتر مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆرانی هەرێم خەرج دەکەن.

چاوگێکیش بە ئێن ئاڕ تی وت، تاوەکو کۆتایی هەفتە یان سەرەتایی هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی هەشتی هەرێم خەرج دەکرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە حکومەتی ماوەبەسەرچوو وتبووی، رێککەوتنی رادەستکردنی نەوتی هەرێم بە بەغدا بۆ ماوەی سێ مانگە و دوای ئەو وادەیە رادەستکردن و هەناردەکردنی نەوت رادەگیرێت.

 













گەلەری