سەردێڕ:

خۆڵبارین دەستپێدەکاتەوە؟

AM:10:26:25/10/2025

8652 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم دەڵێت، سبەینێ لە دوای نیوەڕۆ ئەگەری دروستبونی تۆزێکی سووک هەیە لە هەندێک ناوچە لە باکوری هەرێم.


ئەمڕۆ شەممە ٢٥ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەی گەرماش یەک بۆ سێ پلە بەرزدەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

لەبارەی کەشی سبەینێش وتی، ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە دوای نیوەڕۆ ئەگەری درووستبونی تۆزێکی سووک هەیە لە هەندێ ناوچە لە باکوری هەرێم، پلەی گەرماش یەک بۆ سێ پلە نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

هەولێر : ٢٩ پلەی سیلیزی

سلێمانی : ٢٧ پلەی سیلیزی

دهۆک : ٢٧ پلەی سیلیزی

زاخۆ: ٢٨ پلەی سیلیزی

کەرکوک : ٣٠ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : ٢٩ پلەی سیلیزی

سۆران : ٢٥ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : ٢٠ پلەی سیلیزی

گەرمیان : ٣٣ پلەی سیلیزی













گەلەری