PM:02:36:25/10/2025
16172 جار خوێندراوەتەوە
شرۆڤەکارێکی بازاڕی دارایی بانکی پێشبینییەکانییان بۆ بازاڕی زێڕ لە ئاستێکی بەرزدا هێشتووەتەوە و دەڵێت، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە چارەکی چوارەمی ساڵی داهاتوودا دەگاتە پێنج هەزار و پێنج سەد دۆلار.
ئەمڕۆ شەممە ٢٥ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، بەپێی لێدوانی شرۆڤەکارانی جەی پی مۆرگان، شرۆڤەکاری بازاڕی دارایی بانکی بە ئاژانسی رۆیتەرزی وت، دوو هۆکاری سەرەکی لەپشت ئەم پێشبینییەوەن، یەکەمیان کڕینی بەردەوامی بانکە ناوەندییەکانە و پێشبینی دەکرێت بانکە ناوەندییەکانی جیهان بەردەوام بن لە کڕین و کۆکردنەوەی زێڕ، بەجۆرێک کە تەنها لە چارەکی یەکەمی ساڵی داهاتوودا بە تێکڕا نزیکەی ٥٦٦ تۆن زێڕ بکڕن.
دووەم کەمکردنەوەی رێژەی سوود، ناتاشا
کانێڤا، بەرپرسی ستراتیژیی کاڵا جیهانییەکان لە جەی پی مۆرگان وتوویەتی، "زێڕ
بۆ ماوەیەکی زیاتر لە بەرزییدا دەمێنێتەوە و رەنگە زیاتریش بەرزبێتەوە لەگەڵ
کەمکردنەوەی رێژەی سوودی بانکی ئەمریکا.