سەردێڕ:

لە کەرکوک ماتۆڕسوارێکی دیلیڤەری دوو کەس بە چەقۆ برینداردەکات

PM:11:07:25/10/2025

376 جار خوێندراوەتەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ، لەگەڕەکی دەروازەی شاری کەرکوک، لەئەنجامی شەڕو دەمەقاڵێ لەنێوان شۆفێر ماتۆڕسکیلێکی دیلیڤەری لەگەڵ خاوەنی ئەو ماڵەدا کە خواردنی بۆ بردبوون، برینداری لێکەوتەوە.


ئەمڕۆ شەممە ٢٥ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، چاوگێک لە پۆلیسی کەرکوک بە ئێن ئاڕ تی وت، بە وتەی دانیشتوانی گەڕەکەکە شەڕەکە لەدەمەقاڵێیەکی بچووکەوە سەری کێشاوە بۆ شەڕێکی گەورە و بەهۆیەوە شۆفێری ماتۆڕسکیلە دیلیڤەرییەکە، بە چەقۆ هێرشیکردووەتە سەر خاوەنی ماڵەکە و ژنێک و کوڕێکی بریندارکردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ژنەکە تەمەنی ٤٧ ساڵە و کوڕەکەش تەمەنی ٣٥ ساڵە، لە ئێستادا هەردوو بریندارەکە بۆ چارەسەر گەیێندراونەتە نەخۆشخانەی فێرکاری کەرکووک.



سۆران عەبدوڵا - کەرکوک












گەلەری