PM:10:43:25/10/2025
568 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، "بۆ وەرزی زستان هەوڵدەدەین کارەبای ٢٤ کاتژمێری بدرێت بە هاوڵاتییان بەڵام تا ئێستا دڵنیانین". دەشڵێت، "لە وەرزی زستاندا پێویستیان بە کارەبای مۆلیدە هەیە".
ئەمڕۆ شەممە ٢٥ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێم دەڵێت، "بۆ وەرزی زستان هەوڵدەدەن کارەبای ٢٤ کاتژمێری بدرێت بە هاوڵاتییان بەڵام تا ئێستا دڵنیانین، "ئەگەر نەتوانرا گرێبەستمان لەگەڵ خاوەن مۆلیدەکان کردووە مۆلیدەکانیان کار پێبکەنەوە".
باسی لەوەشکرد، لە ئێستادا رۆژانە زیاتر لە چوار هەزار مێگاوات کارەبا
بەرهەمدەهێنن، وتیشی، لەهەر وەرزێکدا زیاتر لە پێنج هەزار مێگاوات کارەبا پێویستە
تاوەکو کارەبای ٢٤ کاتژمێری بۆ تەواوی هەرێم دابین بکەن.
ئەوەش لە کاتێکدایە، سەرەڕای ئەوەی ٥٠٪ـی هاوڵاتیان پڕۆژەی کارەبا
گرانەکەیان پێگەشتووە بەڵام حکومەتی ماوەبەسەرچوو تاوەکو ئێستاش نەیتوانیووە
کارەبای ٢٤ کاتژمێرییان بۆ دابین بکات و بەردەوام لە شارەکان کارەباکە دەبچڕێت جیا
لەوەش ١٠ هێندە نرخەکەیان گرانکردووە.