سەردێڕ:

لە هەولێر مێردمنداڵێک لە گۆمی پاشەڕۆی ئاوی ماڵاندا خنکا

PM:10:16:25/10/2025

448 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، ئێوارەى ئەمڕۆ، لە گۆماوێکى پاشەڕۆى ماڵان لە دەورووبەرى شوقەکانى شەهیدان، منداڵێکى تەمەن ١١ خنکا.


ئەمڕۆ شەممە ٢٥ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، شاخەوان سەعید، وتەبێژى بەرگرى شارستانى هەولێر بە ئێن ئاڕ تی وت، منداڵێکى تەمەن ١١ ساڵ کە بە نەتەوە عەرەبە، لەگەڵ هاوڕێکانى لە نزیک گۆماوێکى دەورووبەرى شوقەکانى شەهیدان لە تەنیشت پڕۆژەى ئاوێنەى شار، یارییانکردووە و پێى خلیسکاوەتە ناو ئاوەکە و بەهۆیەوە خنکاوە.

بەپێى قسەى دانیشتوانى ئەو سنوورە، گۆماوەکە پاشماوەى ئاوى پاشەڕۆیى پڕۆژەکانە و بەهۆى نەبوونى مەزرا بووە بە گۆماو.

وتەبێژى بەرگرى شارستانى هەولێر روونیشى کردەوە، کە هەر ئەوکات تەرمى منداڵەکەیان دەرهێناوە و دۆسیەکە رادەستى پۆلیسکراوە.



شیراز عەبدوڵا - هەولێر


 













گەلەری