سەردێڕ:

پێشمەرگەیەک بە یاسایی داوایکردووە ژوورێک دروستبکات بەڵام حکومەتی ماوەبەسەرچوو رێگەی پێنادات

PM:09:36:25/10/2025

472 جار خوێندراوەتەوە

پێشمەرگەیەک لە دهۆک دۆخی خانووەکەی و ژیانی خراپە و دەڵێت، بە یاسایی و بە نوسراو داوایکردووە رێگەی پێبدەن ژورێک دروستبکات، بەڵام سەرەڕای ئەوەی شوێنەکە موڵکی شارەوانییە رێگەی پێنادەن. کاندیدێکی نەوەی نوێش لە پارێزگای دهۆک دەڵێت، بەرپرسانی حزبی لە دهۆک موڵکی گشتی داگیر دەکەن بەڵام رێگەنادەن پێشمەرگەیەک ژوورێک دروستبکات.


ئەمڕۆ شەممە ٢٥ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، پێشمەرگەیەک لە دهۆک دۆخی خانووەکەی و ژیانی خراپە و بە ئێن ئاڕ تی وت، بەشێوەیەکی یاسایی و بە نووسراو داوای رێگەپێدانی کردووە و دۆخ و بژێوی ژیانی سەختە و کەسیش هاوکاری ناکات، لەگەڵ ئەوەشدا حکومەت دژیەتی.

دایکی ئەو پێشمەرگەیەش بۆ ئێن ئاڕ تی وتی، لە خێزانەکەیاندا سێ کەسیان پێشمەرگەیە و چاوەروانبوون حکومەتی ماوەبەسەرچوو هاوکاریان بکات بەڵام ئێستا بژێوی و ژیانی کورەکەشی کەوتووەتە مەترسیەوە.

هاوکات، عەلی رەئوف، کاندیدی نەوەی نوێلە دهۆک دەڵێت، دەسەڵات جیاوازییەکی زۆر دەکات، بەجۆرێک بەرپرسانی پارتی و دەسەڵات لە دهۆک موڵکی گشتی داگیردەکەن، تەنانت پێشمەرگەیەکیش رێگەی پێنادرێت ژوورێک دروستبکات.

وتیشی، ئەم پێشمەرگەیە نەخۆشە و خاوەن ١٣ منداڵە چەند ساڵێکە لەژوورێک دەژین کە بچووکە و لەژیانێکی سەخت و ناخۆشدایە بەتایبەت لەوەرزی زستان هیچ حاڵێکی نیە و شوێنی خەوتن و پشوودانی نییە.













گەلەری