سەردێڕ:

ژمارەیەک کۆچبەری کورد لەم وڵاتە دەگەڕێندرێنەوە

PM:02:19:25/10/2025

676 جار خوێندراوەتەوە

باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا دەڵێت، ٤٠ کۆچبەری کورد کە لەو وڵاتە گیریان خواردووە، لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە دەگەڕێندرێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان.


ئەمڕۆ شەممە ٢٥ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، ئەحمەد سەحاف، باڵیۆزی عێراق لە لیبیا بە میدیا عێراقییەکانی وت، گەڕاندنەوەی کۆچبەرەکان بە فڕۆکەیەکی تایبەت لە تەرابلوسەوە بۆ ئەستەنبوڵ و پاشان بۆ هەولێر ئەنجام دەدرێت.

وتیشی، ژمارەی ئەو کۆچبەرە کوردانە ٤٠ کەسە و پێداویستییەکانی وەک خواردن، دەرمان و بلیتی گەشتکردن بۆ سەرجەمیان دابینکراوە و هەوڵەکانیش بەردەوامن بۆ گەڕاندنەوەی ٣٥ کۆچبەری دیکە.

 













گەلەری