PM:08:43:25/10/2025
360 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆک وەزیرانی عێراق لە میانی کردنەوەی پاڵاوتگەیەکی بەرهەمە نەوتییەکان وتی، عێراق گەیشتووەتە خۆبژێری و پلانی هەناردەکردنی سووتەمەنیشیان هەیە، لەو پاڵاوتگەیەدا یەکێک لە باشترین جۆرەکانی بەنزین بەرهەم دەهێندرێت.
ئەمڕۆ شەممە ٢٥ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، محەمەد شیاع سودانى، سەرۆک وەزیرانى عێراق لەمیانى کردنەوەى پاڵاوگەیەکى بەرهەمە نەوتییەکان لە پارێزگاى بەسڕە وتی، ئێستا عێراق گەیشتووەتە قۆناغى خۆبژێوى، لە بەرهەمە نەوتییەکان و پلانیشیان هەیە تاوەکو ٢٠٣٠، بەرهەمە نەوتییەکان هەناردەى دەرەوەى عێراق بکەن.
هاوکات حەیان عەبدولغەنی،
وەزیری نەوتی عێراقیش وتی، لە
بەرنامەیاندایە پڕۆژەیەک جێبەجێبکەن کە گۆڕانکارییەکی بەرچاو دەکات لە پیشەسازی پاڵاوتندا،
بۆ ئەوەی سوود لە پاشماوەی ئەو نەوتە رەشە ببینن کە لە کاتی پاڵاوتندا دەمێنێتەوە
و بۆ بەرهەمی نەوتی بەکاری دەهێننەوە، کە دیارترینیان بەرهەمهێنانی رۆژانەی چوار
هەزارو ٢٠٠ مەتر سێجا بەنزینی ئۆکتانی بەرزە و زیاتر لە دوو هەزار مەتر سێجا گازوایل
و زیاتر لە ٧٥٠ تەن غازی شلەمەنی و بەرهەمە سپییەکانی وەک نافتا.