سەردێڕ:

وتەبێژی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا: گفتوگۆکانی نێوان چین و ئەمریکا بنیاتنەر بوون

PM:07:18:25/10/2025

448 جار خوێندراوەتەوە

خولێکی نوێی دانوستانی بازرگانی لە نێوان ئەمریکا و چین بە ئامانجی کەمکردنەوەی ناکۆکییەکانیان لەبارەی پێناسە گومرگییەکان دەستیپێکرد.


ئەمڕۆ شەممە ٢٥ تشرینی یەکەم، ٢٠٢٥ ئاژانسی هەواڵی شینخوای چینی رایگەیاند، شاندی هەر دوو وڵات بە سەرۆکایەتی چین هی لایفینگ، جێگری سەرۆک وەزیرانی چین و ئیسکات بسنت، وەزیری خەزێنەی ئەمریکا لە کوالالامپوور کۆبوونەوە و ئەوەش پێنجەمین خوولی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و چینە بۆ چارەسەری ناکۆکییە بازرگانییەکانیان.

بەر لەوە چوارخوولی دانوستانی نێوان ئەو دوو وڵاتلە جنێڤ، لەندەن، ستۆکهۆڵم و مەدرید بەڕێوەچووبوو.

دەوترێت، کۆبوونەوەی کوالالامپوور پێش زەمینەی خولقاندنی دەرفەتێکە بۆ دیداری نێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و شی جین پینگ سەرۆکی چین کە چاوەڕوان دەکرێت لە میانی کۆبوونەوەی لووتکەی هاوکاری ئابووری وڵاتانی ئاسیا و زەریای ئارام (APEC) لە ٢٠ـی تشرینی دووەمی ئەمساڵ لە کۆریای باشوور چاویان پێک بکەوێت.

پەیوەندییەکان نێوان ئەمریکا و چین لە مانگەکانی رابردوودا بە هۆی جەنگی باجە گومرگییەکان، سنووردارکردنی تەکنۆلۆجیا لە لایەن ئەمریکا و کاردانەوەکانی چین بۆ کۆنتڕۆڵی توخمە خاکییە دەگمەنەکانی وڵاتەکەی، ئاڵۆزی بە خۆیەوە بینیبوو. چاوەدێران پێیان وایە دیداری نێوان ترەمپ وجین پینگ کاریگەری لەسەر داهاتووی پەیوەندییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە دەبێت.













گەلەری