PM:12:52:25/10/2025
2916 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی بازرگانی هەرێم دەڵێت، رۆژی یەکشەممە شەش ملیار دینار پارەی گەنمی جوتیارانی سنووری پارێزگای سلێمانی دابەشدەکرێت.
ئەمڕۆ شەممە ٢٥ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، نەوزاد كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم رایگەیاند، سبەینێ یەكشەممە بانكی ناوەندیی عێراق شەش ملیار دیناری پارەی گەنمی جوتیارانی سنووری سلێمانی دەخاتە سەر هەژماری بانكی بابان لە سلێمانی.
وتیشی، رۆژی دووشەممە ٢٧ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥،
دابەشکردنی پارەی گەنمی جوتیارانی سلێمانی دەستپێدەكات و هاوکات بە هاتنی ئەو
پارەیە تەواوی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم دەگات و هیچ بڕە پارەیەكیان لای بەغدا نامێنێتەوە.