سەردێڕ:

لە نوێترین داهێناندا؛ ژیری دەستکرد دەبێتە هۆی پاراستنی کرێکاران

PM:04:10:25/10/2025

1040 جار خوێندراوەتەوە

لە نوێترین داهێناندا، ژیریی دەستکرد وەک هۆکارێکی سەرەکی و کاریگەر بەکاردەهێندرێن بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی شوێنی کار و پاراستنی ژیانی کرێکاران.


ئەمڕۆ شەممە ٢٥ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، بە گوێرەی راپۆرتی میدیا جیهانییەکان، لە نوێترین داهێنانی پەیوەست بە ژیری دەستکرد، چەندین جۆر ئامێر بۆ لەبەرکردن داهێنراون کە لەبەردەکرێن بەمەبەستی ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە و پاراستنی جەستەیان لە هەر رووداوێک، لەوانەش کەمەربەندی زیرەک، کە کرێکار ئاگادار دەکاتەوە ئەگەر جوڵە یان کردارێکی مەترسیداری ئەنجامبدت لەو ساتەدا.

هاوکات، دەستبەندی زیرەک داهێنراوە کە تایبەتە بەو کەسانەی لە پلەی گەرمی بەرزدا کاردەکەن، هۆشیارییان پێدەدات ئەگەر جەستەیان تووشی وشکبوونەوە بێت. بێجگە لەوەش، ئێسکەپەیکەری دەرەکی، کە بەهۆیەوە کرێکاران دەتوانن جوڵە سروشتییەکانیان بە فشارێکی زۆر کەمترەوە ئەنجام بدەن، بەمەش ئەگەری برینداربوون کەمدەبێتەوە.

رۆبۆتەکانیش وەک جێگرەوەیەک بۆ ئەنجامدانی کارە مەترسیدارەکان بەکاردەهنرێن و بونەتە هۆکارێکی سەرەکیی پاراستنی گیانی کرێکاران، دەتوانن کەرەستەی قورس بەرزکەنەوە و مامەڵە لەگەڵ ماددە ژەهراوییەکاندا بکەن، لەگەڵ ئەنجامدانی کاری هەڵگرتن، پێچانەوە، و گواستنەوە لە کارگەکاندا.













گەلەری