سەردێڕ:

عێراق کارگەیەکی گەورەی بەرهەمهێنانی پانێڵی خۆر دروستدەکات

PM:04:59:25/10/2025

1304 جار خوێندراوەتەوە

پیشەسازی عێراق دەڵێت، کارگەیەکی بەرهەمهێنانى وزەى خۆریان دامەزراندووە کە توانای بەرهەمهێنانی ساڵانەی کارگەکە ٧٥٠ مێگاوات دەبێت، هەروەها جگە لە پێداویستى ناوخۆش تواناى هەناردەشى دەبێت.


ئەمڕۆ شەممە ٢٥ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، زوحا جبوری، وتەبێژی وەزارەتی پیشەسازی عێراق وتی، وەزارەتەکەیان لە رێگەی کۆمپانیای گشتیی زەورا، گرێبەستێکی هاوبەشیی بۆ دروستکردنی کارگەیەک واژۆکردووە کە بە نوێترین ئامێر و تەکنەلۆژیا بۆ دروستکردنی پانێلی خۆری بە توانای جیاواز و توانایی بەرز ئامادە دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، توانای بەرهەمهێنانی پێشنیارکراوی کارگەکە ٧٥٠ مێگاواتە لە ساڵێکدا، کە بەشداری دەکات لە پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی بازاڕی ناوخۆ، لەگەڵ ئەگەری فراوانکردنی بۆ بازاڕەکانی ناوچەیی دراوسێ.

وتووشیەتی، لەمەودوا هەموو پڕۆژەکانی داهاتووی وێستگەکانی وزەی خۆری بە بەکارهێنانی ئەو پانێلە خۆریانە جێبەجێ دەکرێن کە لەناوخۆی عێراق لە کۆمپانیای زەورای گشتی دروست دەکرێن، تاکو ببنە بناغەی سەرەکی بۆ دروستکردنی وێستگە گەورەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا و هەروەها وێستگە بچووکەکانی پیشەسازی، بازرگانی و ماڵانیش.













گەلەری