AM:11:47:25/10/2025
968 جار خوێندراوەتەوە
نێردەی ئەمریکا لە بەغدا دەڵێت، دەیەوێت عێراق جارێکی دیکە گەورە بکاتەوە، دەشڵێت، وڵاتەکە رۆژ لە دوای رۆژ پێشدەکەوێت و هیچ سنوورێک بۆ تواناکانی نییە.
ئەمڕۆ شەممە ٢٥ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، دوای دەستبەکاربوونی وەک نێردەی تایبەتی ئەمەریکا لە عێراق، مارک ساڤایا بە رۆژنامەی کلدان پرێسی وتووە کە دەیەوێت عێراق جارێکی دیکە گەورە بکاتەوە و بە دروستکردنی پردێکی بەهێز لەگەڵ ئەمریکادا ئاشتی و سەقامگیری لە وڵاتەکەدا بەدەستبهێنێت.
نێردەی ئەمریکا لە عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە،
وڵاتەکە رۆژ لە دوای رۆژ پێشدەکەوێت و هیچ سنوورێک بۆ تواناکانی نییە.
ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، کە یەکشەممەی رابردوو دۆناڵد
ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تروس سۆشیاڵ، دەستبەکاربوونی
مارک ساڤایای وەک نێردەی تایبەت لە عێراق راگەیاند.