سەردێڕ:

سوودە گرنگەکانی هەنار بۆ جەستە بزانە

PM:11:34:24/10/2025

2148 جار خوێندراوەتەوە

هەنار یەکێکە لە بەناوبانگترین میوە پاییزییەکان کە بۆ تەندروستی بەسوودە، و دژەئۆکسانە و ڤیتامین و کانزا بە جەستە دەبەخشێت کە پشتگیری دڵ و پێست وو بیرەوەری دەکەن.


ماڵپەڕی ڤێری وێڵ هێڵس، بە پشت بەستن بە توێژینەوە و لێکۆڵینەوە زانستییەکان، چەندین سوودی هەناری خستووەتە ڕوو وەک کەمکردنەوەی هەوکردن، پاراستن لە شێرپەنجە، و باشترکردنی تەندروستی بیرەوەری و پێست.

تۆوەکانی هەنار کالۆرییان کەمە، بڕێکی زۆر ڤیتامین و کانزا ودژەئۆکسان و ریشاڵی تێدایە.

تۆوەکانی هەنار، یان توێکڵەکەی، یان شەربەتەکەی دەگۆڕێن بۆ پێکهاتەیەک کە بە یورۆلیسینات ناسراوە، کە دژەهەوکردنن و پیربوون دوادەخەن و تەندروستی دڵ بەهێز دەکەن. 

هەروەها هەندێک لێکۆڵینەوە سەلماندوویانە کە خواردنەوەی شەربەتی هەنار نیشانەکانی هەوکردن کەمدەکاتەوە، کە هۆکاری سەرەکییە بۆ تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و شەکرەی جۆری دووەم و شێرپەنجە.

لێکۆڵینەوەیەک کە ماوەی ١٢ هەفتەی خایاند، ئاشکرای کرد کە خواردنەوەی شەربەتی هەنار لە پیری و شێرپەنجە دەتپارێزێت، چونکە توانای پێست بۆ بەرگەگرتنی تیشکی سەروو وەنەوشەیی زیاد دەکات.

-چەند سودێکی گرنگی هەنار:

باشترکردنی بیرەوەری: دژەئۆکسانەکانی ناو هەنار بیرەوەری دەپارێزن لەگەڵ زیادبوونی تەمەندا وتوێژینەوەکان دەریانخستووە کە ماددە خۆراکییە رووەکییەکانی ناوهەنار ماندووبوونی ئۆکسێنەر لە مێشکدا کەمدەکەنەوە، ئەمەش لە زەهایمەردەیپارێزێت، و بیرەوەری کورتخایەن و درێژخایەن دەپارێزێت.

پاراستن لە شێرپەنجە:تۆوی هەنار دژە هەوکردنە و گەشە و بڵاوبوونەوەی گرێ شێرپەنجەییەکان خاو دەکاتەوە، بەتایبەتی لە قۆناغە سەرەتاییەکانی هەندێک جۆری شێرپەنجەدا وتوێژەران لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لەسەر رۆڵی پێکهاتەکانی هەنار دەکەن لە خۆپاراستن لە شێرپەنجە و یارمەتیدانی چارەسەر بۆی.

کەمکردنەوەی ئازاری جومگەکان:هەنار بەهۆی تایبەتمەندییە دژەئۆکسان و دژە هەوکردنەکانییەوە، ئاوسان و ئازاری جومگەکان کەمدەکاتەوە و لە نەخۆشی پووکانەوەی ئێسک دەتپارێزێت.

کەی پێویستە لە خواردنی هەنار دوورکەوینەوە؟

سەرەڕای سوودە زۆرەکانی، بەڵام هەنار لەوانەیە زیانی لاوەکی بۆ هەندێک کەس هەبێت:

-ئەو کەسانەی کە دەرمانی کۆلیسترۆڵ، دژەمەین یان دەرمانی ڕێکخستنی لێدانی دڵ، یان کەمکردنەوەی پەستانی خوێن بەکاردەهێنن، باشترە دووربکەونەوە لە خواردنی هەنار چونکە ئەم میوەیە کاریگەری لەسەر هەڵمژینیدەرمانەکە دەبێت و لەوانەیە کارلێکی لەگەڵدا بکات.

-نەخۆشانی شەکرە، تۆوی هەنار رێژەیەکی بەرزی شەکری تێدایە کە باشترە ئەو کەسانەی توشی شەکرە بوون دوربکەونەوە لە خواردنی.

-ئەو کەسانەی کە کێشەی هەرسکردنیان هەیە، باشترە لە خواردنی هەنار دوور بکەونەوە.













گەلەری