AM:10:13:25/10/2025
752 جار خوێندراوەتەوە
لایەنە فەلەستینییەکان دەڵێن، رێككەوتوون لەسەر رادەستکردنی بەڕێوەبردن و ئیدارەی کەرتی غەززە بە لیژنەیەکی کاتیی تەکنۆکراتی فەلەستینی، جەختشییان لەسەر جێبەجێکردنی ئاگربەست و کشانەوەی هێزەکانی ئیسرائیل و كۆتایی گەمارۆكان كردەوە.
ئەمڕۆ شەممە ٢٥ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، گروپە فەلەستینیەکان کە لە شاری قاهیرەی پایتەختی میسر کۆبوونەوە و دەڵێن، رێکەوتنەکە لەسەر بنەمای یەکڕیزی و رەتکردنەوەی ئاوارەبوونی هاوڵاتیانی غەززەیە، لەگەڵ بەردەوامی لە جێبەجێکردنی رێوشوێنەکانی رێککەوتنی ئاگربەست.
لەو
رێوشوێنانەی کە بۆ رێکەوتنی ئاگربەست دەگیرێنە بەر، کشانەوەی هێزەکانی ئیسرائیل و
هەڵگرتنی گەمارۆی تەواو لەسەر کەرتی غەززە و کردنەوەی هەموو دەروازەکان و بە پلەی
یەکەم دەروازەی رەفەح، جگە لە گەیاندنی یارمەتییە مرۆیی و پزیشکییەکان و
دەستپێکردنی پڕۆسەیەکی گشتگیری ئاوەدانکردنەوە.