سەردێڕ:

سبەی پارەی مووچە دەگاتە هەرێم؟ کەی دابەشدەکرێت؟

PM:11:30:25/10/2025

484 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی وت، دوای ئەوەى دوێنێ وەزارەتی دارایی عێراق واژۆی ناردنی مووچەی مانگی هەشتی هەریم کرد، چاوەروان دەکرێت لە رۆژانی داهاتوودا پارەکە رەوانە بکرێت.


ئەمڕۆ شەممە ٢٥ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، چاوگێک لە بەغدا بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، هەموو رێکارە ئیدارییەکانی خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشتی هەرێمیان تەواوکردووە چاوەڕوان دەکرێت لە رۆژانی داهاتوو سەروو ٩٥٠ ملیار دیناری مووچەی مانگی هەشت بخرێتە سەر هەژماری بانکیی هەرێم.

ئەوە لەکاتێکدایە، بەپێی رێککەوتنەکە کە حکومەتی ماوەبەسەرچوو لەگەڵ بەغدا واژۆی کردووە دوای مانگێک لە رادەستکردنی نەوت و رادەستکرنی داهاتی ناوخۆ بەغدا لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی خۆی مووچەی هەرێمیش دەنێرێت.

هاوکات، حکومەتی ماوەبەسەرچوو پێشتر وتبووی، رادەستکردنی نەوتەکە بۆ سێ مانگە و بۆ هەڵبژاردنە، بەوەش چارەنووسی چوار مووچەی کۆتایی ئەمساڵ بە نادیاریی دەمێنێتەوە.

 













گەلەری