PM:11:26:11/10/2025
620 جار خوێندراوەتەوە
شەڕو پێكدادانی توندی چەكداری لە نێوان هێزەكانی ئەفغانستان و سوپای پاكستان لە چەند ناوچەیەكی سەر سنووری نێوان هەردوو وڵات روویدا و هەردوولاش هێزی زیاتر رەوانەی ناوچەی شەڕەكە دەكەن. ئەمەش دوای ئەوە هات کە کابول، ئیسلامئابادی تۆمەتبار کرد بە ئەنجامدانی هێرشی ئاسمانی لەناو خاکی وڵاتەکەیدا.
ئەمڕۆ شەممە ١١ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، میدیاكانی ئەفغانستان بڵاویانكردەوە، بەدرێژایی هێڵی سنووری دیوراند لە نێوان ئەفغانستان و پاكستان، شەڕو پێكدادانی سەخت لەنێوان هێزەكانی هەردوو وڵات روویدا و تا ئێستاش شەڕەكە بەردەوامە.
بەپێی ئامارە
سەرەتاییەكان، لەئەنجامی شەڕەكەدا كە سەرەتا هێزەكانی ئەفغانستان دەستپێشخەرییان
كردووەو هێرشیان ئەنجامداوە، ژمارەیەك سەربازی سوپای پاكستان كوژراون و چەند
خاڵێكی سەربازیی ئەو وڵاتەش كەوتووەتە ژێر دەستی هێزەكانی ئەفغانستان.
بەگوێرەی ئەو
زانیارییانەی بڵاوكراونەتەوە، هۆكاری شەڕەكەی ئەمشەو لەكاردانەوەی هێرشەكەی رۆژی
پێنجشەممەی رابردوو دێت بۆسەر شاری كابولی پایتەختی ئەفغانستان، كە درۆنێكی
پاكستانی ئۆتۆمبێلێكی لەو شارە بۆردومانكرد و سەركردەیەكی بزوتنەوەی تاڵیبانی
پاكستانی كردە ئامانج.