سەردێڕ:

عێراق؛ مۆڵەتی شۆفێری و تۆمارکردنی ئۆتۆمبێل لە رێگەی مۆبایلەوە دەردەکرێت

PM:08:28:11/10/2025

592 جار خوێندراوەتەوە

هاتووچۆی عێراق دەڵێت، بەم زووانە سیستمێکی دیجیتاڵی تەواو بۆ دەرکردنی مۆڵەتی شۆفێری و تۆمارکردنی ئۆتۆمبێل لە رێگەی مۆبایلەوە رادەگەیەنرێت.


ئەمڕۆ شەممە ١١ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، عەمید نەسر عەبدولستار، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی هاتووچۆی گشتیی عێراق وتی، بۆ کەمکردنەوەی کێشە و قەرەباڵغی و کەمکردنەوەی سەردانی هاوڵاتیان بۆ شوێنەکانی تۆمارکردن، هاتووچۆی عێراق بەم زووانە سیستمێکی دیجیتاڵی تەواو بۆ دەرکردنی مۆڵەتی شۆفێری و تۆمارکردنی ئۆتۆمبێل لە رێگەی مۆبایلەوە رادەگەیەنێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، وەرگرتنی رسومات بە شێوەی ئەلیکترۆنی لە رێگەی ماستەرکاردەوە دەبێت، بەڵام رێکارەکانی پشکنینی پزیشکی لە چوارچێوەی دەسەڵاتەکانی وەزارەتی تەندروستیدا دەمێنێتەوە.













گەلەری