سەردێڕ:

ئاپۆڕای جەماوەر و لایەنگرانی نەوەی نوێ بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن دەستیپێکرد

PM:11:12:11/10/2025

516 جار خوێندراوەتەوە

دوای وتارەکەی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، ئاپۆڕای جەماوەر و لایەنگرانی نەوەی نوێ لە سلێمانی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن دەستیپێکرد.


ئەمڕۆ شەممە ١١ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، دوای وتارەکەی شاسوار عەبدولواحید، نەوەی نوێ بانگەشەی هەڵبژاردنی دەستپێکرد و لایەنگران و جەماری نەوەی نوێ لە سلێمانی بە ئۆتۆمبێلەکانیان بانگەشەیان بۆ جوڵانەوەکە کرد و دووپاتیان کردەوە لەسەر رێبازی شاسوار عەبدولواحید بەرەوام دەبن.

لایەنگرانی نەوەی نوێ سەرەڕای دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید لەلایەن دەسەڵاتەوە بە هوتاف و شادییەوە بەناو شاردا ئاهەنگیان گێڕا و دەڵێن رۆژی ١١ـی ١١ بە دەنگەکانیان تۆڵە لە پارتی و یەکێتی دەکەنەوە.

ئەوەش دوای ئەوەی کاتژمێر چواری پاشنیوەڕۆ نەوەی نوێ بە وتارێکی شاسوار عەبدولواحید، بانگەشەی هەڵبژاردنی دەستپێکرد و رایگەیاند، لە زیندانەوە سڵاوی ئازادی و کۆڵنەدان بۆ خەڵکی کوردستان، وتیشی، کاری سەرەکیمان هەوڵدانە بۆ دەربازکردنی خەڵک لەم دۆخە.

وتیشی، تەنها رێگا بۆ دەربازکردنی خەڵک لەم دۆخە بەشداری دەنگدانە و ئەگەر ئەمجارە خەڵک نەچن بۆ دەنگدان دۆخی خەڵک خراپتر دەبێت و چارەسەر ئەوەیە ١١ـی ١١ خەڵک دەنگبدەن بە نەوەی نوێ.

ئاماژەی بەوەشکرد، "سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو چەند جار چووە بەغدا بە دەستی بەتاڵ هاتووەتەوە بەڵام ئێمە بەبێ ئەوەی پۆستمان هەبێت لە بەغدا نەوت و دەرمانمان هێناوە، وە ئەگەر دەنگمان پێبدەن سولفەی هاوسەرگیری لە بنکە عێراقییەکانەوە بۆ گەنجان دابین دەکەین".


 













گەلەری