AM:11:51:11/10/2025
976 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی بازرگانیی عێراق ئەو دەنگۆیە رەت دەکاتەوە کە گوایە ئاردی بەشەخۆراکی هاوڵاتییان ماددەی "پیرمیکس"ـی نەگونجاوی تێدا دەکرێت و دەڵێت، بەشەخۆراکی هاوڵاتیان چەندین جۆر تاقیکردنەوەی تاقیگەییان بۆ ئەنجامدەدرێت بە وردی چاودێری دەکرێت.
وەزارەتی بازرگانیی عێراق لە راگەیەندراوێکدا جەختی لەوەکردەوە، "ئەو تۆمەتانە رەتدەکەینەوە کە لە بارەی نەگونجاوی ئەو مادە “پریمیکس”ـەی کە بۆ ئاردی بەشەخۆراک زیادکراوە باس دەکرێن، چونکە پێش ئەوەی بخرێتە ناو پرۆسەی تێکەڵکردن و بەرهەمهێنانەوە، مادەکە پشکنینی وردی بۆ دەکرێت.
روونیشیکردەوە، پریمیکس تێکەڵەیەکە لە ڤیتامین
و ماددە خۆراکییە گرنگەکان، کە دەخرێنە ناو ئاردەوە بۆ باشترکردنی بەهای خۆراکی.
وتیشی، هەموو بارە هاوردەکراوەکان چەندین جۆر تاقیکردنەوەی
تاقیگەییان بۆ ئەنجامدەدرێت و لەلایەن کۆمپانیای گشتی بۆ بەرهەمهێنانی دانەوێڵە
چاودێری دەکرێت.
دەشڵێت، وەزارەتی بازرگانی رێکاری یاسایی
بەرامبەر ئەو کەسانە دەگرێتەبەر کە ئەو تۆمەتە ناڕاستانە بڵاودەبکەنەوە و هاوڵاتیان
جەواشە دەکەن.