AM:08:25:11/10/2025
676 جار خوێندراوەتەوە
لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی خاوی برێنت بە نزیکەی ٦٢ دۆلار و ٧٣ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی دوو دۆلار نزمبووەوە.
ئەمڕۆ شەممە ١١ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، هاوشێوەی نەوتی خاوی برێنت، نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساسیش کەمێک نزمبووەوە و بە ٥٨ دۆلار و ٩٠ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
گۆڕانکاری لە
نرخی نەوت لە دوای دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمەوە دێت، هەروەها پرسی
ئاگربەستی ئیسرائیل و غەززە لەدوای ئەوەی هەردوو حەماس و ئیسرائیل رازی بوون بە
قۆناغی یەکەمی ئاگربەستەکە.