حكومه‌تى عێراق فڕۆكه‌خانه‌یه‌كى سه‌ربازى له ته‌له‌عفه‌رى سه‌ر به پارێزگاى نه‌ینه‌وا دروست ده‌كات وه‌زیری به‌رگرى عێراقیش دەڵێت، ئه‌م فڕۆكه‌خانه‌یه گرنگە و نوێنەرایەتی هەنگاوێكی گرنگە لە پرۆسەی ئاوەدانكردنەوەی پارێزگاکە و پتەوكردنی تواناكانی.
ئەمڕۆ شەممە ١١ـی تشرینی ٢٠٢٥، به‌پێی راگیه‌ندراوێكى وه‌زاره‌تی بەرگری عێراق، كه ئاژانسی هەواڵی عێراقی بڵاویكردووه‌ته‌وه، دروستكردنى ئه‌م فڕۆكه‌خانەیه به پاڵپشتیی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراقە.
هاوکات وەزیری
بەرگری ده‌ڵێت، ئه‌م فڕۆكه‌خانه‌یه گرنگە و نوێنەرایەتی هەنگاوێكی گرنگە لە
پرۆسەی ئاوەدانكردنەوەی پارێزگاری نەینەوا و پتەوكردنی تواناكانی.
بە وتەی ئەو
وەزیرە، دروستكردنی فڕۆكەخانەكە نوێنەرایەتی خاڵی دەستپێكی نوێ دەكات بۆ
پەرەپێدانی ژێرخانی ئابووری، كه لەلایەن دەستی عێراقیی و بەپێی بەرزترین
ستانداردی تەكنیكی و تەكنەلۆژی جێبەجێ دەكرێت.
روونیشیکردووەتەوە،
كه فڕۆكەخانەی سەربازی ته‌لەعفەر ئامانجی بەرزكردنەوەی تواناكانی هێزە
چەكدارەكانە و پاڵپشتی لۆجستیكی هێزە ئەمنییەكان لە سەرتاسەری ناوچەی بەرپرسیارێتی
ده‌كات، جگە لەوەی بەشداری دەكات لە پەرەپێدانی ژێرخانی ئابووری و كردنەوەی ئاسۆی
نوێ بۆ گواستنەوە و بازرگانی بۆ خەڵكی پارێزگاكە.