سەردێڕ:

ژنە سەرکردەیەکی ئۆپۆزسیۆن خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بردەوە

PM:02:31:10/10/2025

1060 جار خوێندراوەتەوە

لە کاتێکدا هەموان چاوەڕوان بوون سەرۆکی ئەمریکا ببێتە براوەی خەڵاتەکە؛ سەرۆکی پارتی ئۆپۆزسیۆن لە ڤەنزوێلا بووە براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ ساڵی ٢٠٢٥.


ئەمڕۆ هەینی ١٠ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، دابەشکردنی خەڵاتەکانی نۆبڵ لە ئۆسڵۆی پایتەختی نەرویج بەردەوامە و کۆمیتەی راگەیاندنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ناوی براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی ئەمساڵی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ماریا کورینا ماچادۆ، چالاکوان و سەرکردەی ئۆپۆزسیۆنی ڤەنزوێلا بووە براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی ئەمساڵ.

ئەمەش لەکاتێکدایە، هەریەک لە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و ئیلۆن مەسک دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان کاندید بوون بۆ بردنەوەی خەڵاتەکە و روسیاش پشتگیری لە کاندیدکردنی ترەمپ بۆ خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی دەکرد.

ماریا ماچادۆی تەمەن ٥٨ ساڵ لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی وڵاتەکەی لە ساڵی رابردوودا رێگری لێکرا، کە  دواتر نیکۆلاس مادۆرۆ سەرۆک هەڵبژێردرا،

لیژنەکەی خەڵاتی ئاشتی نۆبڵ بە میدیا جیهانییەکانیان راگەیاند، کە دانیان بە کارە بەردەوامەکانی ئەم ژنە سەرکردەیە ناوە بۆ پێشخستنی مافە دیموکراسیەکانی خەڵکی ڤەنزوێلا و گواستنەوەی ولاتەکە لە دیکتاتۆرییەوە بۆ دیموکراسی.













گەلەری