AM:10:48:10/10/2025
680 جار خوێندراوەتەوە
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی وتی، هاوڵاتیانی گوندی گۆپتەپە سەر بە چەمچەماڵ بەدەست بێئاوییەوە هەراسانن و دەڵێن، پارتی و یەکێتی پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بەکاردەهێنن، بەڵام تا ئێستا تەواویان نەکردووە.
ئەمڕۆ هەینی ١٠ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، هاوڵاتییانی گوندی گۆپتەپە بە ئێن ئاڕ تییان وت، پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە چەندین جار پارەی بۆ خەرجکرا و پارتی و یەکێتی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بەکاریانهێنا، بەڵام تا ئێستا پڕۆژەکە تەواو نەکراوە.
وتیشیان، پرۆژەکە
تاوەکو ئێستا سێ جار پارەی بۆ تەرخانکراوە بەڵام تەنها ٨٪ـی تەواوکراوە، گرفتی بێ ئاوی هەراسانی
کردوون و تەنانەت هاوڵاتیانی چەمچەماڵیش بەهۆی بێ ئاوییەوە ناچارن ئاو بە تانکەر
بکڕن.
ئەمەش لەکاتێکدایە،
رێگای گۆپتەپە بۆ چەمچەماڵ هیچ بۆرییەکی ئاوی بۆ رانەکێشراوە تا
هاوڵاتیان بە ئاسانی سەرچاوەی ئاوی پێویستیان هەبێت و لە لایەکی دیکەشەوە، حکومەتی
ماوەبەسەرچوو لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی پێشوودا بەڵێنی تەواوکردنی ئەو
پرۆژەیەی بە هاوڵاتیان داوە.