سەرەتای رێککەوتنەکان لەماوەی سێ ساڵی رابردوودا کە لە مانگی نیسانی ٢٠٢٣ بوو، سەرۆکی پارتی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق رێککەوتن لەسەر هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لە رێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە، بەڵام دواتر هەرێم پابەند نەبوو بە رێککەوتنەکەوە.
هاوکات، لە مانگی شەشی هەمان ساڵ واتە ٢٠٢٣، بودجەی سێ ساڵەی عێراق پەسەندکرا و تێدا هەرێم پابەندکرا بە رادەستکردنی ٤٠٠ هەزار بەرمیل نەوت و نیوەی داهاتی ناوخۆ، بەڵام هەرێم دیسان پابەندی نەبوو بە پاساوی ئەوەى تێچووی نەوتەکە کەمە.
لە مانگی ١٢ـی ساڵی ٢٠٢٤ یاسای بودجە هەموار
کرایەوە و تێچووی دەرهێنانی بەرمیلێک نەوتى هەرێم بۆ ١٦ دۆلار زیادکرا ، بەڵام هێشتا
حکومەتی ماوەبەسەرچوو نەوتی رادەستنەکرد.
پاشان، لە مانگی شووباتی ئەمساڵ جارێکی دیکە
حکومەتی ماوەبەسەرچوو لەگەڵ بەغدا گەیشتە رێککەوتن و رازی بوو بە رادەستکردنی نەوت
و نیوەی داهاتی ناوخۆ کە لە ٨٠ ملیار دینار کەمتر نەبێت، بەڵام حکومەتی ماوەبەسەرچوو
یەک بەرمیل نەوتی رادەست نەکرد.
دواین جاریش کە جاری پێنجەمە، رەشنوسی نێوان هەرێم
و بەغدا رەزامەندی لەسەر درا، بەپێی رەشنوسەکە هەرێم دەبێت ٢٣٠ هەزار بەرمیل نەوت
و ١٢٠ ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ رادەست بکات، کەچی هێشتا نەوتی رادەستنەکردووە و
ئامادەش نییە لەمەودوا ١٢٠ ملیار رادەستبکات.
جێی ئاماژە پێدانە، لە ١١ ساڵی رابردووشدا هەرێم
زیاتر لە ١٠ جار لەگەڵ بەغدا رێککەوتنی کردووە و پابەندی هیچ رێککەوتنێک نەبووە، تەنها
هاوڵاتیانیش باجەکەیان داوە.