سەردێڕ:

سودانی: ئێمە لەسەر رێگەی چاکسازی بەردەوامین

PM:11:51:05/07/2025

1704 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، بەردەوامبوون لەسەر بوونیادنانی دامەزراوەكانی دەوڵەت و پاراستنی نەتەوەكان و دامەزراوەكان لە مەترسییەكان.


ئەمڕۆ شەممە ٥ـی تەمموزی ٢٠٢٥، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیامێكی بڵاوكردەوە و وتی، سەرباری چەواشەكاری و زانیاریی هەڵە لەسەر دامەزراوەكانی حكومەت، ئەوان بەردەوامبوون لەسەر بوونیادنانی دامەزراوەكانی دەوڵەت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوان لەسەر رێگای چاكسازی و بوونیادنان و ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان بەردەوامبوون.

سودانی باسی لەوەشکردووە، ئامانجیان بەردەوامبوون بوو لەسەر چاكسازی و ئاوەدانكردنەوە، پاراستنی نەتەوەكان و دامەزراوەكان لە مەترسییەكان.













گەلەری