AM:10:59:15/05/2025
4524 جار خوێندراوەتەوە
سه‌رۆكی پارتی رایگه‌یاند، پێویسته له‌م قۆناغه‌دا پابه‌ندبوون به ده‌ستووری عێراق رابگه‌یه‌نرێت و ئه‌گه‌ر نه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ده‌ستوور دۆخی عێراق سه‌قامگیر نابێت، ده‌شڵێت، ئەو مامەڵەیەی به‌غدا دەیکات له‌باره‌ی مووچه‌وه چیتر قابیلی قبوڵكردن نیه.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٥ـی ئایاری ٢٠٢٥، مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی وتی، پێویسته له‌م قۆناغه‌دا پابه‌ندبوون به ده‌ستووری عێراق رابگه‌یه‌نرێت و ئه‌گه‌ر نه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ده‌ستوور دۆخی عێراق سه‌قامگیر نابێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر
هەموو لایەنە سیاسییەکان بیانەوێت، عێراق سەقامگیر بێت و خەڵکەکەی بەختەوەر بێت،
پیویستە بگەڕێنەوە بۆ هەر سێ بنەمای شەراكەت و تەوازون و تەوافوق کە لە دوای ساڵی
٢٠٠٣ عێراقیان لەسەر دامەزرێنراوە.