روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، هەسەدە و حکومەتی نوێی سووریا، رێککەوتوون دیلەکانی شەڕ ئازاد بکەن و ئاسایشی دوو گەڕەکە کوردنشینەکەی حەلەبیش بە ئاسایشی گشتیی سەر بە حکومەتی سووریا بسپێردرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە ١ـی نیسانـی ٢٠٢٥، روانگەی سوری رایگەیاند، لەسەر چەند خاڵێک رێککەوتنێکی سەرەتایی لەنێوان حکومەتی نوێی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) هەیە.
هەروەها، بەپێی رێککەوتنەکە حکومەتی نوێی سووریا ١٧٠ دیلی هێزەکانی هەسەدە
ئازاد دەکات و ژمارەیەک تەرمی شەهیدان رادەست دەکاتەوە، لە بەرامبەردا هەسەدە ٤٠٠
دیل و تەرمی گرووپە چەکدارەکان رادەست دەکاتەوە.
هاوکات، لەسەر دوو گەڕەکە کوردنشینەکەی حەلەب کە پێکدێت لە گەڕەکەکانی
شێخ مەقسود و ئەشرەقییە، رێککەوتنێک هەیە کە ئاسایشی ئەو دوو گەڕەکە رادەستی
ئاسایشی گشتی سەربە حکومەتی نوێی سوریا بکرێت.
سەبارەت بە عەفرینیش، هەسەدە داوای گەرەنتی بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان
دەکات، ئەو گەرەنتیانەش بریتیین لە دەرچوونی گرووپە چەکدارەکان و پڕکردنەوەی
شوێنەکانیان بە ئاسایشی گشتی.