PM:04:17:06/03/2025
17572 جار خوێندراوەتەوە
کۆبوونەوەی سێ قۆڵی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، گروپی کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوت لە کوردستان و وەزارەتی نەوتی عێراق لەبەغدا بەبێ ئەنجام کۆتایی هات.
ئەمرۆ پێنجشەممە ٦ـی ئازاری ٢٠٢٥، چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، کۆبوونەوەی سێ قۆڵی لە بارەی هەناردەی نەوتی هەرێم لە نێوان گروپی کۆمپانیا نەوتییەکانی هەرێم و وەزارەتی نەوتی عێراق و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان کۆتایی هات.
هاوکات،
بەپێی زانیارییەکان کۆبوونەوەکە بەبێ ئەنجام کۆتایی هاتووە و نەگەیشتوونەتە هیچ رێککەوتنیک
بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم و هیچ وادەیەکیش بۆ کۆبوونەوەی داهاتوو دیاری نەکراوە.
پێش
کۆبوونەوەکەش مایەڵز کاگینز، وتەبێژی کۆمپانیا نەوتییەکانی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی
راگەیاندبوو، لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم کۆدەبنەوە و هەوڵدەدەن لەسەر گرفتی
شایستە دارایەکانیان رێکبکەون لەگەڵ بەغدا و هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێبکاتەوە.
نوێ دەکرێتەوە...