سەردێڕ:

پشووەکە قوتابخانەکانی سلێمانی دەگرێتەوە؟

PM:08:46:02/03/2025

80860 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی پەروەردە بێت پشووەکە قوتابخانە و ناوەندەکانی خوێندنی حکومی سنوری سلێمانی ناگرێتەوە چونکە بەهۆی بایکۆتەوە نەتوانراوە ساڵنامەی وەزارەت وەک خۆی جێبەجێ بکرێت و نزیکەی دوو مانگ دەوامی قوتابخانەکان نەبووە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢ی ئازاری ٢٠٢٥، سامان سیوەیلی وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند، پشووی بەهار لە رێکەوتی ١١ی ٣ی ٢٠٢٥ دەستپێدەکات، تاوەکو ٢٣ی ٣ی ٢٠٢٥ بەردەوام دەبێت.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەو ناوەندانەی خوێندنی حکومی کە ساڵنامەی وەزارەتییان وەک خۆی پیادەکردوە هەروەها هەموو ناوەندەکانی خوێندنی ناحکومی پشووی بەهار دەیانگرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، پشووەکە لەرێکەوتی ١١ی ٣ی ٢٠٢٥ دەستپێدەکات تاوەکو ٢٣ی ٣ی ٢٠٢٥ ، بەردەوام دەبێت رۆژی دووشەممە ٢٤ی ٣ی ٢٠٢٥ دەوامی ئاسایی ناوەندەکانی خوێندن دەستپێدەکاتەوە.
ئەو ناوەندانەی خوێندن ناگرێتەوە کە بایکۆتیان کردوە و لە خوێندن دوا کەوتوون، واتە سلێمانی و چواردەوری ناگرێتەوە.













گەلەری