سەردێڕ:

سەرە قەڵەمێک لەسەر کۆدەکانی پشت پەیامەکەی ئۆجەلان

PM:01:53:28/02/2025
4132 جار خوێندراوەتەوە
پەری محەمەد
+ -

ئەوەی ڕوونە پەیامەکەی ئۆجەلان دوای ئەوە هاتووە کە پێش وەختە دیدار و گفتوگۆی قوڵی لەگەل حکومەت و ئاکەپە هەبووە بەپێی زانیاریەکان دەرفەتی قسەکردنی هەبووە لەگەڵ سەرکردەکانی پەکەکەش لە قەندیل بۆیە هاتنی وەفدی ئیمڕاڵی دەرفەت دانی زیاتر بوو بۆ فراوان کردنی پرۆسەکە و زانینی ڕای مەسعود بارزانی پێش هەموو لایەنەکانی تری باشوری کوردستان.

ئایە پەکەکە قبوڵی چەک دانان دەکەن؟ دانوستانەکانی ئاشتی لە تورکیا بۆ سەقامگیری درێژخایەن لە ناوچەکەدا زۆر گرنگە. ئەگەر پەکەکە پەیامەکەی ئۆجەلان قبوڵ بکات، ئەوە دەتوانێت ببێتە هۆی کەمبوونەوەی بەرچاوی توندوتیژی و باشترکردنی دیالۆگی سیاسی و باشتربوونی بارودۆخی ئابووری و کۆمەڵایەتی بۆ دانیشتوانی کورد لە تورکیا. بەڵام سەرکەوتنی ئەم جۆرە وتووێژانە بەندە بە چەند هۆکارێکەوە:

متمانەی بە یەکتری هەم حکومەتی تورکیا و هەم پەکەکە دەبێت ئامادەبن بۆ دانوستانی ڕاستەقینە. ڕێککەوتنی گشتگیر – مەرجەکان پێویستە باس لە پرسە سەرەکییەکانی وەک مافە سیاسییەکان، دانپێدانانی کولتووری، و گەرەنتی ئاسایش بکەن.

کاریگەری ناوچەیی – ئەکتەرە دەرەکییەکان، لەوانەش وڵاتانی دراوسێ و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، ڕۆڵیان هەبێت لە ئاسانکاری یان ڕێگریکردن لە دانوستانەکان. ئەگەر هەردوولا پابەندبن بە بڕیارنامەیەکی ئاشتیانە، ئەوا دەتوانێت دیمەنی سیاسی و ئەمنی هەرێمەکە دابڕێژێتەوە و سوودی بە تەواوی ناوچەکە بگەیەنێت. بەڵام بە لەبەرچاوگرتنی ڕابردوو لە دانوستانەکاندا، ئاشتییەکی بەردەوام پێویستی بە هەوڵ و سازانی بەردەوام دەبێت پێ ناچێت پەکەکە وا ئاسان دەستبەرداری چەک بیت ئەگەر تورکیا وەک نیازپاکی ئۆجەلان ئازاد نەکات دەکرێت لەوێوە هەنگاوی گەورە ببڕیت ئەوەش لای تورکەکان سەختەو باوەر ناکەم ئەو کارە بکەن ئەو کاتە ڕای گشتی تورکی قبوڵی ناکات بەڵام بە گشتی پەیامی ئاشتی زۆر گرنگە بۆ تورکیا کە بە بەردەوامی لەدوای ١٩٨٤ ەوە بەردەوام لە ئاڵۆزی و شەڕی چەکداریدا بووە سیناریۆکانی داهاتووی پاش پەیامەکەی ئۆجەلان: تورکیا چۆن لەگەڵ دۆخەکە مامەڵە دەکات ؟ ئایە دەتوانێت گرەنتی زیاتر بدایە کورد لەباکور بە گشتی بە قەندیل و دەم پارتی ؟ پەکەکە پەیامەکە قبوڵ دەکات و خۆی هەڵدەوەشێنێتەوە بەو مەرجەی گرەنتی مافی کورد بەتایبەت بەشداری زیاتری پرۆسەی سیاسی و مەدەنی بۆ کوردانی باکوری کوردستان یان لەناو پەکەکە و قەندیل ئینشیقاق و جیابونەوە ڕودەدات و بەشێک پەیوەست نابن ئەوکات ئاڵۆزی زیاتر لە قەندیل بەردەوام دەبێت !؟ ئێستا کە دەرفەتێکه ڕون هاتووەتە بەردەم کورد لە باکور دەبێت بیقۆزنەوە بۆ بەشداری زیاتر و ئەوەی بە چەک بە دەست نەهاتووە بۆیان لەڕێگەی دانوستان و گفتوگۆی سیاسیەوە بەدەستی بهێنن.

گەلەری