نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی هەرێم بەراورد بە دوێنێ بەرزبووەوە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بۆرسەی جیهانیدا بە دوو هەزار و ٩١٦ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی دوو دۆلار بەرزبووەتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٦ـی ئازاری ٢٠٢٥، لە دوای دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ وەک سەرۆکی ئەمریکا نرخی زێڕ بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە، نرخی زێڕ گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی لە مێژوودا.
ئەمە لەکاتێکدایە،
دۆناڵد ترەمپ، چەند هەفتەیەک بەر لە ئێستا پێناسی گومرگیی بەسەر هەموو بەرهەمێکی ئەلەمنیۆم
و ئاسندا سەپاند، کە هاوردەی ئەمریکا دەکرێن، ئەوەش بێ متمانەیی لای بازرگانان و وەبەرهێنەران
دروستکردووە.
نرخی زێڕ لە
بازارەکانی کوردستان بەم شێوەیەیە:
زێڕی عەیارە ١٨
بە ٥٢٧ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢١
بە ٦١٥ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٢
بە ٦٤٥ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٤
بە ٧٠٣ هەزار دینارە
نرخی ١ لیرەی عەیارە
٢١ بە ٦١٥ هەزار دینارە