سەردێڕ:

شەرەفی وشە

PM:01:17:05/03/2025
1896 جار خوێندراوەتەوە
فارس نەورۆڵی
+ -

وشە کاریگەرترین چەکە بۆ ئاشتی و بۆ شەڕ و بۆ جوانی و ناشیرینی واتە دولایەنەیە دەکرێ مرۆڤ خۆی پێ جوان بکات و دەشکرێ نابوت بێیت پێی. خودا بە وشەیەک فەرمانی بە پەیامبەری ئیسلام کرد ووتی بخوێنە، وتەیەکی کورد هەیە دەڵێ برینی فیشەک چاک دەبێت بەڵام برینی قسەی نەشیاو زەحمەتە چاک ببێت و لێرەدا دەکرێ بڵێین یەک وشە بەشی تێکدانی یەک خێزان یەک شار یەک کۆمەڵگە دەکات هەروشەیە تیۆری ئاشتی چیرۆکی پێکەوەیی دەنوسێتەوە هەر وشەیە کە دەرگا بۆ چیرۆکی ناپاکی و ئاشوب دەکاتەوەو بەکارهێنانی وشەی جوان یان ناشیرین پەیوەندی بە پەروەردەوە هەیە. پەروەردەی خێزان و پەروەردەی قوتابخانە پەروەردەی کۆمەڵگە ووشیاری سیاسی یەوە هەیە. بۆیە بۆ کۆمەڵگایەکی ئارام پێویستمان بەوشە جوانەکانە، بەڵام ئەوەی جێگای نیگەرانییە ئەمڕۆ بازاڕی وشەی ناشیرین لەبرەودایەو وایلێهاتووە جوانترین وشە کەمترین خوێنەری هەبێت و ناشیرینترین وشە زۆرترین خوێنەری هەیە، ئەم بەکارهێنانی وشەی ناشیرینە تەنها یەک کایەی داگیر نەکردووە هەرچۆن تیکتۆک چیەک دەیەوێ زۆرترین بینەری هەبێ بۆئەم مەبەستە هەموو ناشیاوییەک بەدەمیدا دێت بەهەمان شێوە سیاسییەک پیاوی ئاینی ڕۆژنامەنوس هەوڵدەدەن بەبەکارهێنانی وشەی ناشیرین ناوبانگ بۆخۆیان پەیداکەن ئەم دیارەدەیە سەراپای تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی تەنیووە لەکاتێکدا وشە شەرەفە ئەو ە وشەیە پێناسەی مرۆڤ و هەر دامەزراوەیەک دەکات شەریفە یان ناشەریفە ئیتر مرۆڤی بەشەرەف بەوشەکانیدا دەناسرێتەوەو مرۆڤی بێشەرەفیش بەوشەکانیدا (شەرەف بەمانا کوردییەکەی نا) دواجار شەرەفی هەرکایەیەک بەسراوە بەشەرەفی وشەوە، چونکە وشە بەر پرسیاریەتییە بۆیە دەبێت بەهەست کردن بەبەرپرسیاریەتی بێینە گۆ.

گەلەری