AM:08:36:06/03/2025
696 جار خوێندراوەتەوە
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بەدوێنێ کەمبووەوە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٩ دۆلار و ٧٤ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی دۆلارێک و دوو سەنت کەمبووەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٦ــی ئازارـی ٢٠٢٥، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس بە ٦٦ دۆلار و ٦٤ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نزیکەی ١٠ سەنت کەمبووەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ترەمپ چەند هەفتەیەکی رابردوو سەپاندنی باجی ٢٥٪ لەسەر
هاوردەکردنی نەوتی مەکسیک و کەنەدا و ١٠٪ـی لەسەر نەوتی خاوی کەنەدا دواخست.