AM:11:11:03/03/2025
2208 جار خوێندراوەتەوە
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت بەتایبەتی لەناوچە شاخاوییەکان، لەکاتەکانی ئێوارە ئەگەری کەمێک بەفر بارین هەیە بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان.
ئەمڕۆ دووشەممە ٣ـی ئازاری ٢٠٢٥، کەشناسی هەرێم دەشڵێت، پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بە ١- ٣ پلەی سیلیزی بەتایبەتی لەناوچەبەرزەکان بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ .
هەروەها سبەینی
کەشناسی باسی لەوەشکردووە، ئاسمان تەنکە هەوری
بەرز دەبێت لەزۆربەی کاتەکاندا و پلەکانی گەرما بەگشتی بەرز دەبنەوە ٢ بۆ ٤ پلەی سیلیزی
بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ .
بەرزترین پلەکانی
گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : ١٨ پلەى سیلیزى
سلێمانی : ١٣ پلەى سیلیزى
دهۆک : ١٥ پلەى سیلیزى
کەرکوک : ١٩ پلەى سیلیزى
زاخۆ : ١٦ سیلیزى
هەڵەبجە : ١٤ پلەى
سیلیزى
حاجی ئۆمەران : ٢ پلەى سیلیزى
سۆران : ١٤ پلەى سیلیزى
گەرمیان : ١٨ پلەى
سیلیزى