PM:08:24:03/03/2025 
        
      6472 جار خوێندراوەتەوە
  
                
                
             
 
       سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزانەوە پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی جیهان دەکەم. دەشڵیت، ئازادییە ئایینییەکان بەشێکی دانەبڕاون لە شێوازی ژیانی ئەمریکا.
                                        
                                        
        
        
                                        
             
           ئەمڕۆ دووشەممە ٣ـی ئازارـی ٢٠٢٥، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا رایگەیاند، "بەبۆنەی هاتنی رەمەزانەوە گەرمترین سڵاو دەنێرم بۆ موسوڵمانان".
 
           
         
                             
   
 
        
                             
   
 
    
                                              
ئاماژەی بەوەشکرد،
ئیرادەی خۆمان دووپات دەکەینەوە بۆ بنیاتنانی داهاتوویەکی ئاشتی و داننان بەو کەرامەتەی
کە لەسەر ژیانی هەموو مرۆڤێک چەسپاوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە،
زۆربەی وڵاتانی عەرەبی شەممەی رابردوو دەستپێکردنی رەمەزانیان راگەیاند، دوای ئەوەی
ئێوارەی رۆژی هەینی مانگی هیلالی بینرا.
   
                                            
                                         
                                            
                                            
                      
       
                  
        
        
       
        
        
 
   
   
        
 
    
    
                 
 
 
          
                            
                             
                             
          
                            
                             
                             